مەودا میدیا-
بەپرسێکی باڵای سعودیە ئاشکرایکرد هێرشە ئاسمانییەکانیان بە هاوکاریی ئەمەریکا لە هەفتەی رابردوو بۆ سەر میلیشیاکان دژی حکومەت و گەلی عیراق نەبووە.
بەپرسێکی باڵای سعودیە بە کەناڵی ئەلحەدەسی عەرەبیی راگەیاند “هێرشە ئاسمانییەکەیان تواناکانی ئەو میلیشیا تیرۆریستییانەی کردووەتە ئامانج کە هەڕەشەیان لە ئاسایشی وڵاتەکەیان کردووە و دامەزراوە مەدەنییەکانیان کردووەتە ئامانج”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشە ئاسمانییەکەیان وەک وەڵامێکی ورد و سنووردار بووە و تەنها کۆگاکانی سەربازیی میلیشیاکانی گرتووەتەوە و زیانی بە ماڵی هاوڵاتییان و دامەزراوەکانی حکومەت نەگەیاندووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەڵامەکەی سعودیەکە بۆ هێرشی میلیشیاکان دوای تەواوبوونی هەموو رێکارە دیپلۆماسی و سیاسییەکان و پیادەکردنی ئەوپەڕی خۆڕاگریی و دانبەخۆداگرتن بووە”.
ب ح