حزبی دیموکرات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاشکرایکرد کۆماری ئیسلامی جارێکی تر هێرشێکی درۆنی کردووەتە سەر بارەگاکانیان و دوو درۆن بنکەیەکی حزبی دیموکراتیان لە کۆیە کردووەتە ئامانج.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند “لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حدکا لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای جەنگەوە، سێ کەس شەهیدبوون و نۆ کەسی تریش بریندار بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپای پاسداران لە کۆتایی مانگی شوباتەوە نزیکەی 76 درۆنی شاهید، 55 درۆنی حەدید، 13 مووشەکی بی ئێم-21 گراد و چوار مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی بنکەکانی حزبی دیموکرات کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ناوەندە پزیشکی و پەروەردەیییەکانی حزبەکەیان لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، زیاتر لە 145 مووشەک و درۆن کراونەتە ئامانج”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان