مەودا مدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد بەربەیانی ئەمڕۆ، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، هێزەکانیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند “دوای بەدواداچوون و لێکۆڵينەوە دەرکەوت کە تۆمەتباری سەرەکی بەرەو شاری دهۆک هەڵهاتووە، لە ماوەیەکی کەمدا بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە لێکۆڵينەوە سەرەتاييەکاندا دەرکەوتووە رووداوەکە بەهۆی کێشەيەکی خوێنداری بووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و رێکارە یاساییەکان بەردەوامن”.
ب ح