پەیامێک لە سەرۆکی یەکێتییەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ساڵیادی مەرگەساتی شەنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد داگیرکردنی شنگال و کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکان زامێکی لەبیرنەکراوە و هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا لەگەڵ کەسوکارمان دەوەستین و یادی هەموو ئەو ئازیزانەمان دەکەینەوە کە بوونە قوربانی و یادەوەرییان بەرز رادەگرین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “هەنگاوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەوروبەری و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان لە ئاستی ئەو زامە قوڵەی ئێزدییەکان نییە، هیواخوازین ئەم ساڵیادە هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان تاوەکو لە ئاست دڕندەیی ئەم تاوانەدا، ئاوڕی جدیتر لەو ناوچەیە و خەڵکەکەی بدرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام لە خەمی شنگالدایە تاوەکو لە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانە و ببینە هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان