وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق بۆ کورتهێنانی پارەی مووچە پەنای بۆ قەرزی ناوخۆیی بردووە و لە هەوڵدایە لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکانی دابەش بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچە لە عیراق کۆتایی دێت و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی تەمموز (7) دەنێرێت و رۆژانی (9 بۆ 10) دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا نەکردووە، رەنگە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەغدا مووچەی بەشێوەی هاوتاکردن (مەقاسە) بنێرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان