ئێران رەتیدەكاتەوە دانوستان لەگەڵ واشتنۆن ئەنجام بدات و ترەمپیش بە فێڵكردن تۆمەتباریان دەكات

مەودا میدیا-
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند” ئەمەریكا بەتەنها بەرپرسیارێتی ئەو شتانەی لە ناوچەكە و دەرەوەی ناوچەكە روودەدات لە ئەستۆ دەگرێت، بەو پێیەی دەستپێشخەری هێرشە سەربازییەكان بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد” بەرپرسیارێتیش لە ئەستۆی هەموو ئەوانەدایە كە بڕیاریانداوە، بە شێوازی جۆراوجۆر، هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە بە دەستدرێژكار وەسفی كردوون”.

وتیشی” هیچ پلانێكمان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا نییە”.

لەلایەكی تریشەوە بەپێی راگەیەندراوێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی” ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە چاوەڕوانی كردنەوەی تەواوی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەوە دەكات”.

ترامپ باسی لەوەشكرد” دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و جەختی لەوەش كردەوە كە تاران داوای دانوستانی كردووە”، بەڵام ئێران رەتیدەكاتەوە هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام بدات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد” ئێران داوای دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن دەكات و دواتر بە ئاشكرا رەتیدەكاتەوە كە ئەوەش بە ئاشكرا فێڵكردنە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان