مهودا میدیا-
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاوبكردهوه، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، هاوڵاتییەک کە بەمەبەستی چارەسەرکردن سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە، لەبەرواری (٢٠٢٦/٨/٤) لەوێ گیانیلەدەستداوەو لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەکی هەڵنەگرتووە ناو و ناونیشانی نازانرێت”.
لەئێستادا تەرمەکەی لەپەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانییە، داوا لەکەسوکاری یان هەرکەسێک دەکەین کە زانیاریی لەبارەیەوە هەیە سەردانی پزیشکی دادوەری سلێمانی یان سەردانی بنکەی پۆلیسی کوردسات بکات، یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلەوە: (٠٧٧١٩٦٧٦٩٩٠).
هاوڵاتییەکە رەگەزی نێرەو تەمەنی لەنێوان (٥٥-٦٥) ساڵدایەو گەنم رەنگە و رەنگی چاوی قاوەییە، باڵای مامناوەندەو بلوسێکی رەساسی و تراکسودێکی قاوەیی لە بەردایە.
ع