په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم ریكۆرده‌كه‌یان شكاند

مه‌ودا میدیا-

خەریکە بۆ دووساڵ دەچێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆهەم ماوەی بەسەر چووە و سەرەڕای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش، هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە و درگای پەرلەمانی کوردستان داخراوه‌.

سایتى ئه‌لمۆنیته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ “لە کاتێکدا کە حکومەتی برۆکسل توانی دوای ٦١٣ رۆژ کۆتایی بە بنبەستی پێکنه‌هێنانی حکومەت بهێنێت و دوای ٦٣٩ رۆژ حکومەتی خۆجێیی ئێرلەندای باکوور پێکهات، هەرێمی کوردستان ئێستا ژمارەیەکی پێوانیی بۆ بێ حکومەتی تۆمارکردووە لە جیهاندا و پێکنه‌هێنانی کابینەی نوێى حکومەتی هەرێمی کوردستان چووەتە 655 هەمین رۆژی خۆیەوە.

شەشسەد و پەنجا و پێنج رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکنەهاتووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە کە تەنانەت درێژترین ماوەکانی بنبەستی سیاسیی لە ئەوروپا تێدەپەڕێنێت.

حکومەتی نۆیەم بە دەسەڵاتی تەواوەوە بەردەوامە لە کارکردن، لەم ماوەیەدا ئەم حکومەتە گرێبەستی گرنگی بەستووە و بڕیاری دارایی درێژخایەنی داوە و هەرگیز خۆی بە حکومەتی پێشوو نەزانیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، لە بڕیارەکەی ژمارە ٢١٣ی ساڵی ٢٠٢٥دا، روونی کردبووەوە کە حکومەتی فیدراڵیى تەنها دوای کۆتایی هاتنی ماوەی یاسادانانەکەی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کاروباری رۆژانەی ئەنجام بدات و مافی ئەوەی نییە بڕیاری ستراتیژیی یان بەڵێنی درێژخایەن بدات، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی هاوشێوە سەبارەت بە حکومەتی هەرێم دەرنەچووە و جێبەجێ نەکراوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان