پرۆژەیاسای چوارچێوە ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کرا

مەودا میدیا-

پەرلەمانی تورکیا دەقی پڕۆژەیاسای چەکداماڵینی پەکەکە و چارەسەری پرسی کوردی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پڕۆژە یاساکە لە 12 ماددە پێکهاتووە و میکانیزمێکی نوێ بۆ لێخۆشبوون و دواخستنی سزای زیندانییەکان لەخۆ دەگرێت.

عەبدوڵڵا گویلەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە رایگەیاند “پرۆژەیاسای چوارچێوە بە واژۆی نزیکەی 360 پەرلەمانتار رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی یاساکانی تورکیا، دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژەیاساکە رەوانەی لیژنەی داد بکات، پاشان لیژنەکە رەشنووسەکە دەخاتە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانەوە و بەمەش دەبێتە یاسا”.

ئەوەشی خستەڕوو “چاوەڕوان دەکرێت، رۆژی هەینی لە لیژنەی داد هەڵسەنگاندن بۆ رەشنووسەکە بکرێت و پەسەندبکرێت و رۆژی دووشەممە رەوانەی کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان بکرێت و ببێتە یاسا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان