مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پشتكردنه كورد لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت، ده‌شڵێت، ئه‌و دۆخه‌ى سوریا هه‌ڕه‌شه له ده‌ستكه‌وته‌كانى تره‌مپ ده‌كات.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “پشتكردنە كورد لە وڵاتە لێكەوتنی خراپی لەسەر متمانەی ئەمه‌ریكا دەبێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئەو دۆخەی سوریا هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی ترەمپ دەکات لەبواری ئاسایشی ناوچەییدا، حکومەتی سوریا یان توانای نییە یان نایەوێت کەمینە ئایینی و نەتەوەیییەکان بپارێزێت”.
وتیشى “ئەگەر واشنتن بە خێرایی هەنگاو نەنێت، دەستکەوتەکانی خولی یەکەمی ترەمپ رەنگە پێچەوانە ببنەوە”.
ع