کەشی 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوەراست و باکووری هەرێم کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەڵام لە رۆژهەڵاتی هەرێم (2-3) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە وە لە ناوچەکانی باکووری هەرێم نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:35 پلەی سیلیزی
گەرمیان:38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان