خشتەیەکی نوێی کارکردن بۆ موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

مەودا میدیا-

دوای لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، ئیدارەی هەولێر خشتەیەکی نوێی بۆ کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی ناوشار دیاریکرد.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند “موەلیدەکان تاوەکو ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا پابەندی خشتە نوێیەکە دەبن، هەر کارپێکردنێک لە دەرەوەی خشتەکە بۆ موەلیدەکان هەژمار ناکرێت”.

بەپێی خشتە نوێیەکە، کاتەکانی کارکردنی موەلیدەکان بەمشێوەیە دیاریکراون:

بەیانیان: لە کاتژمێر 7:00 تا 9:00ی بەیانی.

ئێواران و شەو: لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان