سبەینێ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی ئاشکرایکرد سبەینێ شەپۆلێکی نوێی باران بارین کە سەرچاوەکەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریا سوورە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بە مەودا میدیای راگەیاند “باران بارینەکە بەشێوازی بچڕ بچڕ و تاوەبارانی بەخوڕ دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت، لەم شەپۆلەدا بارانی مامناوەندە و هەندێ کات تاوە بارانی بەخوڕی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ هەورە برووسکە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و شەپۆلەکە بەگشتیی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و بەپێی ناوچەکان کاریگەری لەسەر ناوچەشاخاوییەکان زیاتر دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “پلەکانی گەرما لە (5 بۆ 7 پلە) بەپێی ناوچەکان نزم دەبێتەوە، باران بارینەکە بەشێوازی تاوە باران و بچڕ بچڕ تاوەکو چەند رۆژ لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت “.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان