وازهێنان له‌ناو سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌ستيپێكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بۆ کەناڵی 14ى ئیسرائیل ئاشکرایکردووه‌، شەپۆلێکی وازهێنان لە نێو ئەندامانی پلە نزمەکاندا بە تایبەتی لە بنکەکانی هەڵکەوتوو لە جەرگەی تاران له‌ناو سوپاى پاسداران ده‌ستیپێكردووه‌.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو پلەدارەکاندا بەربڵاوە و ئەوانەی توانای داراییان هەیە لە رێگەی وشکانییەوە هەوڵدەدەن وڵات بەجێبهێڵن.

كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكرده‌وه‌ “ئەو ترسە لە هێرشەکانی ئێستا تێدەپەڕێت تا دەگاتە پاشهاتەکانی، بەو پێیەی باوەڕێکی باو لەناو سوپای پاسداراندا هەیە کە ئەگەر رژێم بتوانێت ئەو قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنێت، رەنگە پەنا بۆ تۆڵەسەندنەوەی توند ببات بەرانبەر بە وازهێنەران، هەروەها به‌رانبه‌ر به‌ ئەندامانی بنەماڵەکانیان کە لە ناوخۆی وڵاتدا دەمێننەوە”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌ كه‌ناڵ 14ى وتووه‌ “رەنگە رۆژانی داهاتوو شایەتحاڵی هێرشی ئامانجدار لە دژی کەسایەتییە دیارەکانی ناو “سەرکردایەتی ئینتقالی” بێت، هەنگاوێک کە ئامانج لێی نەک تەنیا پەکخستنی زنجیرەی فەرماندەیی لە ناو رێژیمدا بەڵکو نەهێشتنی ترسی نێو ئێرانییەکانە”.

هه‌روه‌ها “ئەگەر جەماوەری ئێران سەرکردایەتیی نوێ بە ئاشکرا و لاواز هەست پێبکات، ئەوە دەتوانێت زەمینە بۆ راپەڕینێکی جەماوەری کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا، خۆش بکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان