مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق و ئاشکرایکرد چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكومەتێكی هاوپەیمانیی بەهێزن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گرنگە و پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵات بەهێز دەکات، هەروەها چوارچێوەی دەستووری تەواو دەکات و رێزگرتن لە ئیرادەی گەل بەرجەستە دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی بەهێزن، حكومەتێك هێزە چەکدارەکان بەهێز بكات بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ جێبەجێکردنی یاسا و كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا”.
ب ح