بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بۆ یادی ئەنفال بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بۆ یادی تاوانی ئەنفال بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت” ئەو تاوانە برینێكی گەورەی سەر دڵمانە، ئازارێكە بۆ هەمیشە لە بەردەمیدا رادەوەستین و دەست لەسەر سنگ یادی لەدەستدانی ئازیزانمان دەكەینەوە”.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی:
زامە قووڵەكانمان هەمیشە هانمان دەدەن بە وەفادارییەوە، خزمەتی خەڵك و خاكەكەمان بكەین. تاوان و مەرامەكان بۆ سڕینەوەی گەلەكەمان بەشێكن لە مێژوویەكی تاڵ، بەڵام ورەیەكە بۆ مانەوە و بەهێزیی ئیرادەی نەتەوەیی و كوردبوونمان كە قەت هیچ هێزێك نەیتوانیوە لەناوی بەرێت.

تاوان و كارەساتی ئەنفال كە جینۆسایدكردنی گەلەكەمان بوو، برینێكی گەورەی سەر دڵمانە، ئازارێكە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا رادەوەستین و دەست لەسەر سنگ یادی لەدەستدانی ئازیزانمان دەكەینەوە.

لەم ڕۆژەدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە لە خەمی قووڵی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان تێدەگەین و هەوڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەیە كە خەم و ئازارەكان بگۆڕێت بۆ هیوا و بونیادنانی ژیانێكی نوێ كە ئەمەش بە برایەتی و پێكەوەییمان دەبێت تاوەكو پێكەوە كاربكەین و هەنگاوبنێین بۆ خزمەتكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان.

دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی كوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان