مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئامارە فەرمییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 لەسەر ئاستی هەرێم، پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، کۆی گشتیی خوێندکارانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە سەرتاسەری هەرێم دەگاتە 117,142 خوێندکار کە بەسەر 2003 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەش بوون.
خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەمشێوەیە بەسەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا دابەشبوون (لقی زانستی 88 هەزار و 116 خوێندکار لە هەزار و 390 هۆڵدا، لقی وێژەیی 26 هەزار و 431 خوێندکار لە 521 هۆڵدا و لقی پیشەیی دوو هەزار و 595 خوێندکار لە 92 هۆڵدا، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
وەزارەتی پەروەردە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بە 19 هەزار و 403 مامۆستا و فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە، جێبەجێکردنی رێنماییەکان و پاراستنی رێڕەوی تاقیکردنەوەکان سپاردووە.
ب ح