راپۆرت
وردەكاری لێكۆڵینەوە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی رێگەی تاسڵوجە- سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیان بۆ پاراستنی دارستانەكان ئامادە كردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی پەسندكردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەردەمیانە دارستانەكان لە سوتان و لەناو چوون بپارێزرێن، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش دەڵێت ئەمساڵ چوار حاڵەتی سوتانی سنەوبەرەكانی تاسڵوجە هەبووە، سەرۆكی رێكخراوێكی ژینگە پارێزیش ئاماژە بەوەدەكات، گومانی تێدا نیە كەسانێك لە پشت سوتاندن و وشككردنی بەشێك لە دارستان و درەختەكانن بە تایبەتی سنەوبەرەكانی رێگەی تاسڵوجەی سلێمانی.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت بەشێك لە سنەوبەرەكانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دەسووتێن، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان رایگەیاند "بە مەبەست و بۆ پرۆژەی بازرگانی دەسووتێندرێن". ئەوەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لە سۆشیال میدیا لێكەوتووەتەوە".
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لیژنەی لێكۆڵینەوەی بۆ سوتانی سنەوبەرەكان و سەرجەم رووداوەكانی دیكەی ئاگركەوتنەوە پێكهێناوە
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لیژنەی لێكۆڵینەوەی بۆ سوتانی سنەوبەرەكان و سەرجەم رووداوەكانی دیكەی ئاگركەوتنەوە پێكهێناوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو سنورانەی ئاگریان تێدا كەوتووەتەوە بەدواداچوونی ورد دەكرێت.
رێكان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ڤیدیۆیەی رێگەی تاسڵوجە زۆر كۆنە، كە لە ئێستادا بڵاوكراوەتەوە دیارە مەرامێكی لە پشتەوەیە، ئەمساڵ تا ئێستا چوار حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لەو شوێنەدا هەبووە".
ئێستا وایلێهاتووە كە رووداوێك روودەدات كەس ناوێرێت تەلەفۆن بكات لەترسی ئەوەی تووشی كێشە نەبێت
وتیشی "كە دەچینە سەر رووداوێكی لەوشێوەیە یەك كێشە هەیە، چونكە شوێنەكە گشتییە كاتێك دەچین شتەكە روویداوە و هیچ سەرەداوێك دەستناكەوێت، بۆ نمونە ئەوەی گۆیژە كە روویداوە شەو و رۆژمان خستووەتە سەر یەك هیچ سەرەداوێكمان دەستنەكەوتووە، زۆربەی جار هاوڵاتی تەلەفۆنمان بۆ دەكات ئێستا وایلێهاتووە كە رووداوێك روودەدات كەس ناوێرێت تەلەفۆن بكات لەترسی ئەوەی تووشی كێشە نەبێت".
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی شاخی گۆیژە چەند جارێك هەواڵدەرەكان بانگ كراون، بۆیە كەس ناوێرێت هەواڵیش بدات، زۆرجار كەسیش هەیە شایەتی دەدات و كێشەی نییە".
وەك رێكان جەمال دەڵێت "ساڵانی پێشووش لەو حاڵەتانە هەبووە بۆ نمونە لە ساڵی 2016 رووداوێكی لەوشێوەیە هەبوو هەواڵدەرەكە شایەت بوو كەسەكە دەستگیركرا، هەر هەواڵدەرێك لە شوێنی رووداوەكە بێت سودی دەبێت بۆمان".
ئەمساڵ چوار حاڵەتی سوتانی سنەوبەرەكانی تاسڵوجە هەبووە
ئاماژەی بەوەشدا "ئەمساڵ چوار حاڵەتی سوتانی سنەوبەرەكانی تاسڵوجە هەبووە، دوو حاڵەت بنكەی تاسڵوجە چووەتە سەر رووداوەكە، دوو حاڵەتیش بنكەی راپەڕین، لە 14/7/2020 بنكەی راپەڕین چووەتە سەر رووداوەكە و لەنیوەڕۆدا بووە ، حاڵەتی دووەمیش لە 29/7/2020 بنكەی سەر لە بەیانیەكەی بنكەی راپەڕین چووەتە سەری، لە 16/7/2020 یش دوای 12 ی شەو رووداوەكە روویداوە و كۆتا حاڵەتیش 2/8/2020 بووە كە كاتژمێر شەشی ئێوارە رووداوەكە روویداوە، ئەمساڵ گۆیژەش حاڵەتی رووداوی ئاگركەوتنەوەی فراوان تەنها یەكجار بووە".
پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە سنەوبەرەكانی تاسڵوجە بكرێت بە پڕۆژە، بەڵام وەزارەتمان لاری نەبوونی نەداوە
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەچەند رۆژی رابردوو ڤیدیۆ سوتانی دارسنەوبەرەكانی نزیك شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسڵوجە بڵاو كرایەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەدواداچوونی ورد كرا لەسەر ئەم بابەتە و لێرەدا دەمەوێت بیخەمەڕوو".
وتیشی "پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بكرێت بە پڕۆژە، بەڵام وەزارەتمان لاری نەبوونی نەداوە، چونكە ئەم دارسنەوبەرانە، سیمایەكی جوان و ژینگەیان بەخشیوەتە ئەم ناوچەیە، بۆیە ناكرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەكەی پڕۆژە بكرێت، ئەم دارسنەوبەرانە بەری رەنج و ماندووبوونی دەیان ساڵی فەرمانبەرانی دارستانە".
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتیشی " لەئێستادا ئەم دار سنەوبەرانە( ئەم ناوچەیە) كەوتۆتە ناو سنوری شارەوانی تاسڵوجە و راپەڕین، لەگەڵ ئەوەی ئەم بابەتە لەچەند رۆژی رابردوو روویداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان، بۆ دیاریاریكردنی هۆكارەكان و گرتنە بەری رێككاری پێویست".
حسێن حەمە كەریم ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتمان پڕۆژەی بۆ پاراستنی دارستانەكان ئامادە كردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی پەسندكردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەردەمیانە دارستانەكان لە سوتان و لەناو چوون بپارێزرێن، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی هەوڵ و ماندوونی خەمخۆران و چالاكانی ژینگە دەكەین كە لەرێگەی خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی ئەم درەختانە و سەرجەم دارستانەكان دەدەن، پێویستە بكەرانی دەست نیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، ئێمەش لە چوارچێوەی پەیوەندیداریمان هاوكار و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنیان".
گومانی تێدا نیە كەسانێك لە پشت سوتاندن و وشككردنی بەشێك لە دارستان و درەختەكانن
سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگەش رایدەگەیەنێت " گومانی تێدا نیە كەسانێك لە پشت سوتاندن و وشككردنی بەشێك لە دارستان و درەختەكانن بە تایبەتی سنەوبەرەكانی رێگەی تاسڵوجەی سلێمانی".
مەعروف مەجید، سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە وتیشی "با ئەوانەی دژی داگیركاری و قۆرغكاری زەوی گشتین و ژینگە و درەختیان خۆشدەوێت، لە دژی داگیركەران، بەڵێنی هەڵمەتی سەوزكردنی ئەو شوێنە بدەین".
مەعروف مەجید ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەم پەیامەم بۆ سەرجەم پارتە سیاسییەكان و رێكخراوەكان و كەسایەتی و كۆمپانیاكانە".
لوقمان حەمەد، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بە تەئكید ئێمە بەدواداچوونی جددی لەسەر ئەم پرسە دەكەین، چونكە ئەمە لە راستیدا تاوانێكی گەورەیە دەرهەق بە ژینگە دەكرێت، بۆیە ئێمە لەسەر ئەم پرسە دەوەستین و وە بەدواداچوونی جددی دەكەین".
وتیشی "وێڕای ئەوەش جەخت دەكەینەوە بكەرانی ئەم كردەوەیە دەبێت دیاری بكرێن و سزاش بدرێن وە دەبێت لە رووی ژینگەییشەوە شارەوانی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی دەبێت قەرەبووی ئەم حاڵەتە بكەنەوە بە چاندنی نەمامی نوێ جگە لەوەی دەبێت بكەرانی سزا بدرێن".
بە تەئكید لێكۆڵینەوەی جددی لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی دەكەین
لوقمان وەردی دەشڵێت "جەخت دەكەینەوە ئەم شارە و ئەم كوردستانە بە سەوزایی و بە ژینگەوە جوانە بۆیە ئەمە دیاردەیەكی زۆر مەترسیدارە چونكە وەك ئەوەی باس دەكرێت ئەگەر ئامانجەكە ئەوە بێت ئەو شوێنانە بسوتێندرێن تا شوێنەكە بكرێتە شوێنێكی بازرگانی یاخود بۆ هەر شتێكی دیكە بێت هەر بە تاوانی دەزانین، بۆ ئەم مەبەستە بە تەئكید لێكۆڵینەوەی جددی لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی دەكەین، نەك هەر لە پارێزگای سلێمانی لە هەر شوێنێكی دیكەی كوردستانیش دیاردەی لەوشێوەیە هەبێت ئێمە دژی دەوەستین".