جیهانی
یەك تۆن و 300 كیلۆگرام مادەی تەقینەوە لەبەندەری بەیرووت دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سوپای لوبنان بڕی زیاتر لە یەك تۆن و 300 كیلۆگرام مادەی تەقینەوەی لە بەندەری بەیروت دۆزییەوە، كە لە كۆگایەكدا لەناو كارتۆن دا هەڵگیرابوو.
بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای لوبنان، لە چوارچێوەی كارەكانی پاككردنەوە و گەڕان لە بەندەری بەیروت، توانیویانە بڕی یەك تۆن و 320 كیلۆگرام مادەی تەقەمەنی لە 120 كارتۆندا بدۆزنەوە و دواتر لەلایەن تیمی ئەندازیارییەوە لەناوبراوە.
رۆژی چواری مانگی رابردوو لە بەندەری بەیروت كۆگایەكی هەڵگرتنی نیتراتی ئامۆنیۆم كە بڕەكەی دوو هەزار و 750 تۆن دەبوو، تەقییەوە و بەهۆیەوە 190 كەس كوژران، تا ئێستاش نۆ كەس بێسەروشوێنن، دوای 15 رۆژیش لە تەقینەوەكە، سوپای لوبنان توانی كارەكانی پاككردنەوە لە دەوروبەری تەقینەوەكە كۆتایی پێێ بهێنێت.
بەپێی نوێترین زانیاریەكانیش بەهۆی تەقینەوەكەوە 85 هەزار و 744 بیناو باڵەخانە زیانیان بەركەوت.