کوردستانی
رووبارێکی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەلایەن بەنداوی دەربەندیخانەوە ئاگادارکراوینەتەوە ئاوی رووباری سیروان کەمتر دەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد رێژەی کەم بوونەوەی ئاو لە رووبارەکە دەبێتە هۆی ئەوەی چەند گەڕەکێک بە ئاسانی ئاویان پێنەگات، بەمەش گرفتی کەم ئاوی دروست دەبێت.
سامان رەحیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن بەنداوی دەربەندیخانەوە ئاگادارکراوینەتەوە ئاوی رووباری سیروان کەمتر دەکرێتەوە کەمبوونەوەی ئەو ئاوەش ئەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ئاوە نەگاتە بەشی وەرگری پاڵاوگەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەمبوونەوەی ئاوی سیروان پێویستی بەوەیە حەوزێکی دیکە دروستبکرێت ئاستەکەی چاڵتربێت، بۆئەوەی کە بە ئاسانی ئاو بچێتە ناوی و بگاتە بەشی وەرگر".
ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی کەم بوونەوەی ئاو لە رووبارەکە دەبێتە هۆی ئەوەی چەند گەڕەکێک بە ئاسانی ئاویان پێنەگات، بەمەش گرفتی کەم ئاوی لە شاری کەلاردا دروست دەبێت".
سامان رەحیم باسی لەوەشکرد "دەتوانین بڵێین تاکە شارین لە هەرێمی کوردستان کە هەموو رۆژێک ئاو دەدرێت بە هاوڵاتییان و گرفتی کەمئاویان نییە، تەنها هەندێک جار هاوڵاتییان کێشەی کاتیان هەیە لە رۆژەکەدا تەنانەت گەڕەکی وا هەیە رۆژی دووجار ئاوی پێدەگات".
س.س