کوردستانی
مامۆستایانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە نێوان مامۆستایاندا بەردەوام لە گفتوگۆداین، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بەردەوام پشت لە مامۆستایان بکات ئەوە هەڵوێستی زۆرتوندمان دەبێت.
تاریق مەلا تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک مامۆستایانی ناڕازی دوێنی لە بەیاننامەیەکدا رای ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانیمان راگەیاند".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە نێوان مامۆستایاندا بەردەوام لە گفتوگۆداین بەشێک لە مامۆستایان پێیان وایە کە دەبێت مامۆستایان لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامدا راستەوخۆ بایکۆت رابگەیەنن، هەروەها ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بەردەوام پشت لە مامۆستایان بکات ئەوە هەڵوێستی زۆرتوندمان دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی مامۆستایان دەوام نەکات و مووچەکانیان پێنەدات".
س.س