کوردستانی
شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هێمای بەرەنگاری و خۆڕاگرین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد ئەمە رۆژی شکۆمەندییە، شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هێمای بەرەنگاری و خۆڕاگرین کە زیاتر لە 15 ساڵە دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەکە رووبەڕووی هەموو جۆرە پەلامار و گەمارۆ و دەستدرێژییەک بوونەتەوە".
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ریزەکانی (هەسەدە) رایگەیاند "خۆڕاگری و یەکگرتوویی دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەبێتەهۆی ئەوەی دەستدرێژکاران درک بە باجی دەستدرێژییەکەیان بکەن، دڵنیان کە خۆڕاگری و بەرەنگاری دانیشتووان بناغەی پووچەڵکردنەوەی هەموو پیلان و هەڕەشەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بە قەڵای بەرخۆدان دەمێننەوەو، ناشكێن.،خۆڕاگری و راپەڕینی گەلەکەیان بە ئیرادەیەکی بێوچان بەردەوام دەبێت تا خاک و گەل و کەرامەت پارێزراو دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "باوەڕیان بە ئاستی بەرزی هۆشیاری نیشتمانی و پابەندبوونیان بە گەڕەک و ماڵەکانیان و یەكڕیزییان بۆ پشتیوانی لە کوڕ و کچەکانیان هەیە، کە بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و ئاسایشدا دەجەنگن".
ب ح

بیروڕا