کوردستانی

نەزانینی زمانێکی تر جێگەی گاڵتە پێکردن نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەزانینی زمانێکی تر جێگەی گاڵتە پێکردن نییە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد نەزانینی زمانێکی تر یان هەڵە کردن لە زمانی تر لە کاتی قسەکردن ئاساییە و جێگەی گاڵتە پێکردن نییە.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی بەرانبەر چەند پەرلەمانتارێکی کورد کرا لە پەرلەمانی عیراق نایاساییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبوو پەرلەمانتارەکان بە زمانی دایک  پەیامەکە باشتر و جوانتر بگەیەنن و دەستوور بە روونی ئەو مافەی پێداون و جێگەی شەرم نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەڵام ئەم بابەتەی خوارەوە عەیبەیە,کە لە 83%ی زمانی خۆیانە و هەڵەی لەمشێوەیە دەکەن، بڕیارە پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەی شەممە باسی داهاتە نانەوتیەکان بکات ، بەڵام  ئاماژەی بە هاوردە نانەوتیەکان کردووە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan