جیهانی

ماكرۆن: چیتر فەرەنسا و توركیا هاوپەیمان نین

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ماكرۆن: چیتر فەرەنسا و توركیا هاوپەیمان نین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئەنجامداو هەردوولا پرسی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستیان تاووتوێ كردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا ئەردۆغان بە سەرۆكی فەرەنسای راگەیاندووە "پشتیوانییەكانی پاریس بۆ یۆنان و قوبرس هیچ بنەمایەكی نییە و پێشێلكردنی ماف و شایستەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەبێتە هۆكاری زیادبوونی ئاڵۆزییەكان". 

ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا ئەوەشی بە سەرۆكی فەرەنسا راگەیاندووە "نایانەوێت مافی هیچ وڵاتێكی تر پێشێل بكات". 

 لە بەرانبەریشدا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رەخنەی توندی لە جموجۆڵەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست گرتووە و جەختیكردووەتەوە پاریس چیتر ئەنقەرە وەك هاوپەیمانی خۆی نابینێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان