ئابووری
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە لەناوچوونى ماسییه‌كانى به‌نداوى دەربەندیخان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى مانگى رابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر له ماسى له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان له‌ناوچوون، دواى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ماسییانه هى به‌نداوه‌كه نه‌بوون.
قائیمقامیەتى دەربەندیخان بڵاویكرده‌وه "پاش ئاگادارکردنەوەمان له بوونی ماسی مردارەوەبوو لەدەریاچەی دەربه‌ندیخان لیژنەی چاودێریکردنی کێڵگە پەلەوەریەکان و ماسی و گاوداریى راسپێردران بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە".
باس لهوهشكراوه "لیژنەکە بۆی دەرکەوت کـە ماسییەکان ماسی ناوحەوزی بەخێوکردنی ماسی مۆڵەت پێدراوی هاوڵاتییەک بوون لەناو بەنداوەکە و ماسی بەنداوەکە نییە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هۆکارى رووداوەکە گۆڕانی خێرای کەش و هه‌وا بووە کە کە شەو زۆر ساردەو رۆژیش گەرم بووە و مردنی ماسییەکان بەهۆکارى نەخۆشی نەبووە، ئه‌و ماسییانه‌ش له‌ناوچووبوون نزیکەی یەک ته‌ن بوون و به‌شێوه‌یه‌كى زانستیی له‌ناوبراون".
ع
بیروڕا


