گێتی
سوپاى پاسداران هۆشداریی دایه دوژمنه‌كانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هێرش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك كه بكرێته سه‌رمان.
سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاویكرده‌وه "ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەین بۆ هەموو رووبەڕووبوونەوەیەک و هەر هێرشێکمان بکرێتە سەر بە توندی وەڵام دەدەینەوە".
باس له‌وه‌شكراوه "مووشه‌كه‌كانى سوپاى پاسداران ده‌چنه هه‌موو شوێنێك و ده‌ستمان به ناوچه‌یه‌ك و شوێنێكیش ده‌گات و وانه‌یه‌ك به دوژمنانى ئێران ده‌ده‌ین".
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌كاتێكدایه رۆژى رابردوو، عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران وتى "هەرکاتێک ئەمەریکا دەستبەرداری پشتیوانیی ئیسرائیل ببێت و بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە، تارانیش هاوکاریی دەکات".
ع
بیروڕا


