کوردستانی
داواى نوێژه بارانه ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جیاواز له ساڵى رابردوو، ئه‌مساڵ تا ئه‌م به‌رواره هیچ شه‌پۆلێكى باران بارین له عیراق و هه‌رێمى كوردستان جێگیر نه‌بووه و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووش هیچ شه‌پۆلێك له ئارا نییه.
به‌هۆى دواكه‌وتنى باران بارین، كاریگه‌ریی له هه‌موو ناوچه‌كان دروستكردووه و به‌هۆیه‌وه ئاو كه‌مبووه‌ته‌وه و وه‌رزى داچاندنیش دواكه‌وتووه و داره‌كانیش پێویستیان به باران هه‌یه، له‌كاتێكدا ساڵى رابردوو ئه‌مكاته رێژه‌یه‌كى باش باران باریبوو، ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌ڵه دوابكه‌وێت، ئه‌گه‌رچى هه‌موو شتێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خودایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌قفی سوننی عیراقی، داوای كرد سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژى شه‌ممه، نوێژه‌بارانه بكرێت، چونكه وشكه‌ساڵی وڵاته‌كه‌ی داگرتووه و وا پایز ته‌واو ده‌بێت، باران نه‌باریوه.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌رزى داچاندن دواكه‌وتووه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه باران نه‌باریووه و جوتیار تۆوى نه‌رژاندووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌وز بێت، هه‌رچه‌نده به‌شێك له جوتیاران به وشكى تۆویان چاندووه و چاوه‌ڕێى باران بارین ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویسته هه‌مووان نوێژه بارانه بكه‌ن و داوا له خودا بكه‌ین ره‌حم و میهره‌بانى و به‌خشنده‌یی خۆى به‌سه‌رمان ببارێنێ و له‌ودۆخه رزگارمان بێت".
ع
بیروڕا


