کوردستانی
داوا دەکرێت دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە وەرزی پایزداین و بەرەو و وەرزی زستان دەچین هاوڵاتییان لە چاوەڕوانی ئەوەدان حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتیان بەسەردا دابەش بکات، جێگری سەرۆکی لیژنهى وزه و سامانە سروشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی له پهرلهمانى كوردستانیش رایدەگەیەنێت دووجار داوایان لە حکومەت کردووە دەست بە دابەشکردنی نەوت بکات.
گولیزار رەشید، جێگری سەرۆکی لیژنهى وزه و سامانە سروشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی له پهرلهمانى كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 18ی ئابی 2020 لە کۆبوونەوەیەکدا داوامان کرد نەوتی سپی پێش وەرزی زستان دابەش بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دووبارە دوێنێ لیژنەکەمان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و داواکارییەکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کرد بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "حكومەتی ناوەندی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام ئەمە پێداویستی هەرێم پڕناکاتەوە، چونکە هەرێمی كوردستان پێویستیی بە بڕی 250 ملیۆن لیتره، بۆیە داواشمان کردووە ئەو کەم هێنانە چارەسەر بکرێت".
س.س