جیهانی

ئیسرائیل كەرەنتینەی گشتی رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئیسرائیل كەرەنتینەی گشتی رادەگەیەنێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاند لە رۆژی هەینییەوە كەرەنتینەی گشتی لە سەرانسەری وڵات رادەگەیەنێت، ئەویش لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.

بەبڕیاری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە وڵات توند بكاتەوە و باری كەرەنتینەی تەواویش لە وڵاتدا بسەپێنێت لە رۆژی هەینییەوە.

رێوشوێنە نوێیەكانی دژ بە كۆرۆنا خۆی لە داخستنی شوێنە ئاینییەكان و دەركردنی بڕیار سەبارەت بە كەمبوونەوەی ئەو كەسانەی بەشداری لە خۆپیشاندان و كۆبوونەوەكان دەكەن دەگرێتەوە، هەروەها داخستنی سەرجەم كارگە پیشەسازییەكان و ئەو بازاڕانەی كە نەكردنەوەیان كێشە دروستناكات هەروەها سنور دانان بۆ بەشێك لە هۆكارەكانی هاتوچۆ و راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب.

ئەو بڕیارە دوای ئەوەهات كە ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە ژمارەیەكی زۆر تووشبووی تۆماركرد كە پێشتر بەو ئاستە بەخۆیەوە نەبینیوە ئەویش تۆماركردنی 7000 حاڵەت بوو لە یەك رۆژدا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان