کوردستانی
پۆلیسی توركیا هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپەی دەستپێكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پۆلیسی توركیا، لە باكووری كوردستان و توركیا هەڵیكوتایە سەر ماڵی چەندین كەس و چەند بەرپرس و ئەندامێكی هەدەپەی دەستگیر كرد، كە لەناویاندا هاوسەرۆكی شارەوانیی قارس و ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری ئیمراڵی تێدایە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فوڕاتنیوزی نزیك لەپەكەكە "پۆلیسی توركیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاكتاوكردنی سیاسیی گەلی كورد دا لە شاری قارسی باكووری كوردستان هەڵیانكوتایە سەر ماڵی ئایهان بیلگەن، هاوسەرۆكی شارەوانیی هەدەپە لەشاری قارس و ماڵەكەی پشكنیوە و هەموو كەلوپەلەكانی تێكداوە و دواتر دەستگیریانكردووە".
هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە "داواكاری گشتیی توركیا لە ئەنقەرە لە دژی ئەو چالاكییانەی بۆ كۆبانی لە پێنج بۆ هەشتی تشرینی یەكەمی 2014 ئەنجامدراون، لە حەوت شاردا دەستیكردووە بە ئۆپەراسیۆنی پاكتاوكردنی سیاسیی گەلی كورد و بڕیاری دەستگیركردنی بۆ 82 كەس دەركردووە و پۆلیسیش دەستیكردووە بە هەڵكوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە".
بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە "تائێستا ئەو ئەندامانی دەستەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە لەو ئۆپەراسیۆنە پاكتاوكارییەدا دەستگیركراون، بریتین لە ئایهان بیلگەن، هاوسەرۆك شارەوانیی قارس، عەلی ئوركوت ئەندامی هەدەپە، نازمی گیور ئەندامی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەدەپە، جان مەمیس، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە، سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ئەنقەرە و ئەندامی شاندی دانوستانكاری ئیمراڵی و چەندین كەسی دیكە".