کوردستانی
روونكردنەوەیەك لە تەندروستی هەولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر رەتیدەكاتەوە نەخۆشخانەی راپەڕین بدرێتە كەرتی تایبەت، راشیدەگەیەنێت باڵەخانەیەكی نوێ لە نەخۆشخانەكە دروستكراوە كە بەشێكە لە نەخۆشخانەی راپەڕین و بۆ خزمەتی كەرتی گشتی و منداڵان دەبێت بەشێوەی بێ بەرانبەر.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا وا بڵاوكرایەوە كە نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵان لە هەولێر دەدرێتە كەرتی تایبەت، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە "لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی زۆربوونی ژمارەی نەخۆش و رووتێكردنی نەخۆش لە شار و شارۆچكە جیاوازەكان، هەروەها كەمیی ژمارەی قەروێڵەكان لەو نەخۆشخانەیە بە تایبەت لە وەرزی زستان، لەلایەن خێرخوازێكەوە دەستكرا بە پرۆژەی دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ و سەردەمیانە لەنێو نەخۆشخانەی راپەڕین كە دەبێتە بەشێك لەنەخۆشخانەكە تاوەكو بتوانرێت شوێنی زیاتر بڕەخسێنرێت بۆ نەخۆشی خەوێندراو لەم نەخۆشخانەیە".
تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو " نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان لە ساڵی 2005 ەوە لە خزمەتی هاووڵاتیان دابووە بۆ چارەسەركردنی منداڵانی نەخۆشی شاری هەولێر و دەورووبەری ، ئەم نەخۆشخانەیە بەتایبەت بینای نوێی نۆژەنكراو لە خزمەتی نەخۆشەكان دەبێت بە بێ بەرانبەر و هەروەها بەشێكە لە نەخۆشخانەی راپەرین و ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی كە باسی گۆڕینی بۆ كەرتی تایبەت دەكەن".
تەندروستیی هەولێر روونیدەكاتەوە "هەركاتێك خێرخوازێك یاخود سەرمایەدارێك باڵەخانەی نەخۆشخانەیەك یا بنكەیەكی تەندروستی یا هەر بینایەك دروستبكات لەسەر داوای خۆیان هەر ناوێك پێشنیاز بكەن وەردەگیرێت و بۆ باڵەخانەكە دادەنرێت".
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە " دانانی ئەم ناوە بەهیچ شێوەیەك بەو واتایە نییە كە ئەمە دەبێتە نەخۆشخانەیەكی تایبەت یاخود هەر مەبەستێكی دیكە، ئەم جۆرە نەخۆشخانە و بنكانە هەر موڵكی گشتیی و بۆ خزمەتی نەخۆشەكان بەشێوەی خۆڕایی لە ئەستۆی حكومەت دەمێنێتەوە".