کوردستانی

لەم ناوچەیەی هەرێم بایكۆتی پرۆسەی خوێندن راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیەی هەرێم بایكۆتی پرۆسەی خوێندن راگەیەندرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكانی سنوری قەزای پشدەر بایكۆتی پرۆسەی خوێندن دەكەن، دەشڵێن بێباكی حكومەت لە ئاست داواكارییەكانیان و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانیان، بەشێكن لە هۆكاری دەستپێنەكردنی دەوام.

لە راگەیەنراوێكدا مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی سنوری پەروەردەی پشدەر رایانگەیاند " دوای راگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاریانداوە تا رۆژی (10/10/2020) دەوامی قوتابخانە و خوێندگەكان دەستپێنەكەنەوە".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لە لایەن حكومەتەوە، كاریگەرییە خراپەكانی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، دەستەبەرنەكردنی هۆكارە خۆپارێزییەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وایكرد پرۆسەی خوێندن دوا بخەن".

دوێنێش لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكی كەلار بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.

جێی ئاماژەیە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، پرۆسەی خوێندن بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لەناو هۆڵەكانی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

Qaiwan
Qaiwan