کوردستانی
بەشی كوردی زانكۆیەكی دیكەی هەرێم مەترسی داخستنی لەسەرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بەبیانووی نەبوونی هەلی كار دەست بۆ داخستنی بەشی زمانی كوردی بردراوە.
لە یاداشتێكی ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردی زانكۆی راپەڕیندا هاتووە "لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین (سەرۆكی زانكۆ، یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ، راگری كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین) ەوە بەبیانووی نەبوونی هەلی كار دەست بۆ داخستنی بەشی زمانی كوردی بردراوە، لەكاتێكدا نەبوونی هەلی كار سەرجەم دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە".
لە یاداشتەكەدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لایەنە پەیوەندیدارە حكومی و حزبییەكان و میدیاكان و رۆشنبیران كراوە، ئەوەش خراوەتەڕوو "داوا لە هەمووتان دەكەین خۆتان بە خاوەنی زمانی كوردی بزانن، كە تاكە شوناسی رەسەنی مانەوەی نەتەوەكەمانە".
پێشتریش ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردی زانكۆی چەرموو رایانگەیاند، كە مەترسی داخستنی بەشەكەیان هەیە.