کوردستانی
پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم 524 ملیۆن دۆلاری داوەتە كۆمپانیای كار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەكان و پیشەسازی و بازرگانی رایدەگەیەنێت "حكومەتی هەرێم بڕی 524 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای كار گروپ خەرج دەكات، كە كۆمپانیاكە تەنها لە لە پاڵاوتنی نەوتدا چوار ملیارو 964ملیۆن دۆلاری قازانجكردووە".
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی نوسیویەتی" لەئابڕووچونێكی بێ وێنەدا حكومەتی هەرێم لە ماوەكانی پێشودا بڕی 524.000،000 پێنج سەد و بیست و چوار ملیۆن دۆلار دەدات بە كار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدان لە كێڵگەی خورمەڵە".
سەركۆ ئازاد ئەوەشی خستووەتەڕوو " لە هیچ یاسایەكدا نیە كە كێڵگەیەك بدەیت بە پشكی لە سەدا سەد بە كۆمپانیایەكی بواری نەوت حكومەت بێت و پارەیەكی وا زەبەلاح بدات بە كۆمپانیاكە بەڵام ئەمە روویدا لە هەرێمی كوردستان،بۆ بەرقەرار كردنی شەفافیەت و چاكسازی لە بواری نەوت دا هەر لایەنێك دەیەوێت بەدواداچوون بكات بۆ ئەم ئابڕووچون و بەهەدەردانە من ئامادەم هەموو بەڵگەكان لە ناو قاعەی پەرلەمان لە بەرچاوی خەڵكی كوردستانەوە رادەستی بكەم".
دەقی نوسینەكە
ئابڕووچونێكی تر لە نێوان وەزارەتی سامانەسروشتیەكان و كۆمپانیای كار گروپدا
حكومەتی هەرێم بڕی ٥٢٤ ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای كار گروپ خەرج دەكات، كە كۆمپانیاكە تەنها لە لە پاڵاوتنی نەوتدا ٤ملیارو ٩٦٤ملیۆن دۆلاری قازانجكردووە...
حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای پێدانی لە سەدا سەدی ٪١٠٠پشكەكانی كێڵگەی خورمەڵە بە كار گروپ بۆ ئەوەی پەرەپێدان و گەشەپێدان وەبەرهێنان و دەرهێنانی كرود و پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی تیدا بكات ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هەرێمی كوردستان
بەڵام لەئابڕووچونێكی بێ وێنەدا حكومەتی هەرێم لە ماوەكانی پێشودا بڕی ٥٢٤.٠٠٠،٠٠٠ پێنج سەد و بیست و چوار ملیۆن دۆلار دەدات بە كار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشە پێدان لە كێڵگەی خورمەڵە لە هیچ یاسایەكدا نیە كە كێڵگەیەك بدەیت بە پشكی لە سەدا سەد بە كۆمپانیایەكی بواری نەوت حكومەت بێت و پارەیەكی وا زەبەلاح بدات بە كۆمپانیاكە بەڵام ئەمە ڕویدا لە هەرێمی كوردستان ،بۆ بەرقەرار كردنی شەفافیەت و چاكسازی لە بواری نەوت دا هەر لایەنێك دەیەوێیت بەدوادچوون بكات بۆ ئەم ئابڕووچون و بەهەدەردانە من ئامادەم هەموو بەڵگەكان لە ناو قاعەی پەرلەمان لە بەرچاوی خەڵكی كوردستانەوە ڕادەستی بكەم ..
جگە لەم ئابڕووچونە لێرەوە تیشك دەخەینە سەر داهاتی پاڵاوگەی كەلەك بۆ ئەوەی هەموو لایەك بزانێت تەنها لە ڕیگەی ئەم پاڵاوگەیەوە كار گروپ چەند ملیار دۆلاری قازانج كردەوە لە وەزارەتی سامانەسروشتیەكانی هەرێمی كوردستان ..
كاتێك كۆمپانیای كار گروپ پاڵاوگەی كەلك (خەبات) دروست دەكات ،وەزارەتی سامانەسروشتیەكان گرێبەستێكی كرد لە گەڵ كار گروپ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خام بۆ دروست كردنی مشتقاتی نەوتی وەك بەنزین و گازویل و نەوتی سپی و نەفتا هتد ،بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێك نەوت وەزارەتی سامانەسروشتیەكان بڕی ١٧ دۆلار دەدات بە كار گروپ .
ئەمە لەكاتێكدا كار گروپ لە گەڵ وەزارتی نەوتی عێراق گرێبەستی كردوە بۆ پاڵاوتنی یەك بەرمیل نەوت بە ١٠ دۆلار ..
بەچەند قۆناخێك بە بڕی جیاواز و كاتی جیاواز داهاتی پاڵاوگەكە بەم شێوەی لای خوارەوە ڕووندەكەینەوە :-
قۆناخی یەكەم
لەسەرتایی دەست بەكاربونی پاڵاوگەیی كار گروپ توانایی پاڵاوتنی ٢٠،٠٠٠ بیست هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بوە، گرێبەستەكەی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتیەكان دەستی پێكرد لە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ سەرتایی ساڵی ٢٠١٠ .
قۆناخی دووەم
بەپێ بەڵگەنامەكانی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان كار گروپ توانایی پاڵاوگەی كەلەك بەرزكردۆتەوە بۆ ٤٠،٠٠٠ چل هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا ،
لە سەرەتایی ساڵی٢٠١٠بۆ ساڵی ٢٠١٢ لە ڕۆژیكدا بڕی ٤٠،٠٠٠هەزار بەرمیل پاڵاوتوە..
قۆناخی سێیەم /
كار گروپ بەردەوام بوە لە بەرزكردنەوە ئاستی پاڵاوتن لە سەرتایی ساڵی ٢٠١٢ بۆ ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی پاڵاوتنی بۆ هەشتا هەزار بەرمیل لە ڕۆژیكدا .
قۆناخی چوارەم /
لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەست پێدەكات كە بەرهەمهێنانی پاڵاوتن بە ڕێژەیەكی زۆر بەرز دەبیتەوە بۆ سەد و هەشتا هەزار بەڵام سەد هەزاری بۆ حكومەتی هەرێم پاڵاوتوە ئەو بڕەی تر بۆ پاڵاوتن بوە لە كێڵگەكانی كەركوك ..
بەڵام بە هۆی قەیرانی دارای و هەندێ كێشەوە ناردنی پاڵاوتن لە ساڵی ٢٠١٧ وەستا
قۆناخی پێنجەم /
ئەم قۆناخە پشتی بە كۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیتی ساڵی ٢٠١٩ بەستوە ، لە ڕاپۆرەتەكەدا هاتوە بۆ پاڵاوتنی ٨.٧٣٧،٤٤٤ هەشت ملیۆن و حەوسەد و سی و حەوت هەزار و چوار سەد و چل و چوار بەرمیل بوە داهاتەكەی دەكاتە ١٨٦،٦٢٩،٣٥٥ سەد و هەشتاو شەش ملیۆن و شەش سەد و بیست و نۆ هەزار و سێ سەد و پەنجاو پێنج دۆلار بوە.
كۆی گشتی داهاتی بەدەست هاتوو و قازانجی كار گروپ لە پاڵاوتنی نەوت لەو ساڵانەی ئاماژەم پێكرد كە بە پینج قۆناخ ڕوونم كردۆتەوە بریتیە بوە لە (٤،٩٦٤،٠٠٠،٠٠٠ )چوار ملیار و نۆسەد و شەست و چوار ملیۆن دۆلار بوە ، لێرەوە دەبینین بەم جۆرە گرێبەستانە حكومەت دادۆشراوە بۆ كۆمپانیەكی حیزبی ناوخۆی لە بواری نەوتدا ، ڕوون دەبیتەوە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ تەنها بۆ قازانجكردن و دەوڵەمەند كردنی كۆمپانیا حیزبیەكانە نەك ئامانج بۆ زیاد كردنی داهاتی حكومەت و ژیانێكی شایستەبیت بەلكو لە واقیعدا دەبینین پارەی زەبەلاح بۆ كۆمپانیای حیزبی هەیە بەڵام مووچەی مووچەخۆران نیە ..
لێرەدا باسی ئەوە ناكەین كە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لە خورمەڵە ١٧٠،٠٠٠ سەد و حەفتا هەزار بەرمیلە لەم دەرهێنانە چەندی دەست دەكەویت و چەند پارە لە خزمەتگوزاری وەر دەگریت..
یەكێكی تر لە گەندەڵیەكانی پاڵاوتنی نەوت ئەوەیە دوای پاڵاوتن كە دەبوو ئەو بەرهەمە نەوتیانەی وەك گازویل و نەوتی سپی و دیزل و بەنزین و كیرۆسین و نەوتی ڕەشی پاشماوە ،،دەبوایە بدرایتەوە بۆ حكومەت بەلام لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بازرگانی دەفرۆشریت هەر پێ دەڵین نەوت وبەنزینی كار گروپ .
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەكان و پیشەسازی و بازرگانی See less