کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 260 ملیۆن دینار بۆ پێداویستیی پەروەردەیی کوردی بۆ قوتابخانەكان دابینکراوە، ئەندامێکی لقی کەرکوکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بڕی ئەو پارەیە 500 ملیۆن دینار بوو کە ساڵی پار بڕیاری لێدرا بوو، بەڵام بڕەکەی کەمکرایەوە.

محەمەد جەلیل،  ئەندامی لقی کەرکوکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕی ئەو پارەیە 500 ملیۆن دینار بوو کە ساڵی پار بڕیاری لێدرا بۆ چارەسەرکردنی خوێندنی کوردیی لە شاری کەرکوک، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمی بودجەوە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕەیان کەمکردەوە بۆ 260 ملیۆن دینار".

ئاماژەی بەوەشکرد "مانگی رابردوو سەردانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد پێی راگەیاندین ئەو پارەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خوێندنی کوردییە"، ئەوەشی خستەڕوو "بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خوێندنی کوردی ئەو بڕە کەمە".

محەمەد جەلیل وتی "لە کەرکوک خوێندنی کوردی بووەتە دووبەشەوە نیوەی یەکێتییە و نیوەشی پارتییە، هیوادارم ئەو جیاوازییە نەکرێت و لیژنەیەکی دادپەروەر دابنرێت لەسەر بنەمای پێداویستی قوتابخانەکان کەموکوڕییەکان پڕبکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan