کوردستانی

بڕوانامه‌ی ده‌رچووانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پەسەندکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕوانامه‌ی ده‌رچووانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پەسەندکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرای کرد ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، پێشنیازێکى وەزارەتى خوێندنى باڵای سەبارەت بە زانکۆکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان پەسەند كرد.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "دواى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە (7664) لە ڕێکەوتى (10/9/2020) تایبەت بە دانپێدانان و چارەسەرکردنى پرسى زانکۆکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان کە تێیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا پێشنیازى کردبوو بۆ ئەنجومەنى وەزیران، ئەو خوێندکار و قوتابیانەى تاکو ساڵى خوێندنى (2014 - 2015) لەم زانکۆیانە وەرگیراون دان بە بڕوانامەکانیان بنرێت و ڕاستاندنیان بۆ بکرێت، سەرەنجام ئەمڕۆ سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بە نوسراوى ژمارە (5378) پێشنیازەکەى وەزارەتەکەمانى پەسەندکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەخاڵى دووەمى نوسراوەکەى ئەنجومەنى وەزیران پێشنیازێکى دیکەى وەزارەتەکەمان پەسەندکراوە بۆ ئەوانەى لە دواى ساڵى (2014 - 2015) وەرگیراون، بۆ ئەمەش وەزارەتەکەمان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق دیراسەى ئەم بابەتە دەکات بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێکى گونجاو".

عەباس ئەکرەم باسی لەوەشکرد "دڵنیایى دەدەین بە وەرگیراوانى دواى ساڵى (2014 - 2015) کە وەزارتەکەمان هەوڵ دەدات لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عیراق دەستبکات بە گفتوگۆ بۆ ئەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ وەرگیراوانى تر بدۆزێتەوە".


س.س
Qaiwan
Qaiwan