کوردستانی

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی باندێكی چوار كەسی لە رۆژی 19-09-2020 راگەیاند، كە بەناوی سواڵكردنەوە دزییان لە چەند ماڵێك كردووە.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "تۆمەتبارەكان پیاوێك و سێ ژنن بە ناوی سواڵكردنەوە لە دەرگەی ماڵانیان داوەو كە زانیویانە ماڵەكە لەماڵ نین چوونەتە ژوورەوە و كەلوپەلی گرانبەهای ماڵەكەیان دزیوە."

هەروەك ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی پێداوە "لەكاتی دەستگیركردنیاندا یەك كڵاشینكۆڤ، یەك دەمانچە، دوو هەزار و 700 دۆلاری ئەمەریكی، 720 هەزار دیناری عیراقی، دوو هەزار و 360 یۆرۆ، 10 ملیۆن تمەنی ئێرانی و بڕێك زێڕیان پێگیراوە".

 لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو " تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە". 

Qaiwan
Qaiwan