کوردستانی

قایمقامی هەولێر لەبارەی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی هەولێر لەبارەی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت ئێمه‌ ئێستا له‌ قۆناغی خۆپارێزیداین پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان خۆمان بپارێزین له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژەی بەوەشکرد هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ هیچ هاوڵاتیه‌ك وه‌رناگیرێت كه‌ دێتە شاری هه‌ولێر.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر رایگەیاند "ئێمه‌ ئێستا له‌ قۆناغی تاكپارێزی و خۆپارێزیداین پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان خۆمان بپارێزین له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌، هه‌موو شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ ته‌نها چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی كه‌م نه‌بێت وه‌كو قوتابخانه‌كان، هەروەها پرسه‌ وه‌كو پێویست ڕێگه‌ی پێ نادرێت ئه‌وه‌ی تر خه‌ڵك له‌سه‌ر كاروكاسپی خۆی به‌رده‌وامه‌ هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاره‌كانیتریش ئاساییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك كه‌ خۆی بپارێزێت بۆئه‌وه‌ی دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌و ڤایرۆ‌سه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان به‌تایبه‌ت ماسك و ڕشاندنی قوتابخانه‌كان و دانانی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌وا قوتابیان به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌بێت و له‌كاتی دانیشتن و خوێندن و له‌ پۆله‌كان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ هیچ هاوڵاتیه‌ك وه‌رناگیرێت كه‌ دێتە شاری هه‌ولێر، هه‌موو هاوڵاتییه‌ك له‌هه‌موو كوردستان و له‌ هه‌موو عیراقیش زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه‌ داخلی شاری هه‌ولێر ده‌بن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan