کوردستانی
گەنجێک بەهۆی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر گەنجێک بەهۆی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی دایکی خۆی فیشەکی بە خۆیەوە ناوە سەرەتا بریندار بووە بەس دواتر گیانی لەدەستداوە.
شەماڵ بێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو ئاگادار كراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بەبوونی کەسێکی بریندار بەناوی (ب م ع ) قوتابی لەدایکبووی ساڵی 2004 دانشتووی قەزای سۆران لە ناحیەی دیانا سەروچاوە بەپێی وتەی داواكاری مافی كەسی دایكی گەنجەکە كە گوایە بەچەكی جۆری دەمانچە خۆی لەخۆی داوە، بۆیە لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای یەك كاتژمێر گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری سۆران تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، هەروەها لێكۆلێنەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
س.س