کوردستانی
شەش هەزار زەوی لەم پارێزگایەی هەرێم تاپۆ کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كاروباری تاپۆكردنی شەش هەزار كارتەكەی كەرتی باغمرە شەهاب تەواو بووە، ئاماژە بەوەشکراوە لە دوو رۆژی داهاتوودا تاپۆكان دابەش دەكرێن بەسەر هاوڵاتییاندا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كاروباری تاپۆكردنی شەش هەزار كارتەكەی كەرتی باغمرە شەهاب تەواو بووە، ئاماژە بەوەشکراوە لە دوو رۆژی داهاتوودا تاپۆكان دابەش دەكرێن بەسەر هاوڵاتییاندا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایاگەیاند "لیژنە تایبەتمەندەكەی تاپۆكردنی كارتەكانی هەولێر لە كارەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا چەندین هەزار كارتی دیكەش تاپۆ بكرێن".
باس لەوەشکراوە"ئەمەش دوای دانیشتنی رۆژی 5/5/2020ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دێت كە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خێرا تاپۆكردنی كارتەكان درا، دواتر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێری راسپار بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ تاپۆكردنی كارتەكان و لیژنە تایبەتەكەش بۆ تاپۆكردنی سەرجەم ئەو كارتانەی كە پێشتر دابەشكراون، پێكهێنرا، كە ژمارەی كارتەكان 125 هەزار كارت بوو، لە كۆی ئەو ژمارەیەش تاوەكو ئێستا 65 هەزار كارتیان كاری تاپۆكردنیان تەواو كراون".
ئەوەش هاتووە "وێڕای بەردەوامی پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان، لەم یەك دوو رۆژەی داهاتوو شەش هەزار تاپۆ بەسەر هاووڵاتییانی كەرتی باغمرە شەهاب لە شاری هەولێر دابەش دەكرێن و هاووڵاتییانی ئەو كەرتە دەبنە خاوەنی تاپۆی خۆیان و دەتوانن كاروبارەكانیان بەو تاپۆیانە رایی بكەن. ئەمڕۆش سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ئەو شەش هەزار تاپۆیە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە وەردەگرێتەوە و دواتر لەم یەك دوو رۆژەی داهاتوو، لە مەراسیمێكدا تاپۆكان بەسەر هاووڵاتییانی كەرتی باغمرە شەهاب دابەش دەكرێت".
س.س
س.س