کوردستانی
هۆشداری بە گۆشتفرۆشه‌كان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستی وردتر چاودێریكردنی دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند رێكارێكی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند ئاراسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی وردتر چاودێریكردنی دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند رێكارێكی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند ئاراسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی وردتر چاودێری كردنی دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان و رێگری كردن له ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه".
وتی "ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینان بۆ ده‌كرێت و سه‌رده‌بڕرێن و ره‌وانه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كرێن، له‌راپۆرتێكدا رۆژانه ئاراسته‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت تا له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و دوكانه و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕراوانه‌ی له دوكانه‌كه‌دا هه‌یه هه‌بێت".
روونیكرده‌وه "هه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر دوكانه‌كه و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕدراوانه‌ی به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشرێت، رێگری له فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو یان گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دور له رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕێن ده‌گرێت"، هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن له‌و ژماره ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه زیاتر هه‌بێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه بۆی دابین ده‌كات، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و شوێنه‌كه‌ش روبه‌ڕوی داخستتن ده‌كاته‌وه".
له‌شكر حه‌مید وتیشی "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، بڕیاردراوه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری به‌ڕێوه‌ببرێت و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستیه‌وه زیانه‌كانی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینان بۆناكرێت و له‌شوێنی ناته‌ندروست سه‌رده‌بڕێت و به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، رونبكرێته‌وه تا هاوڵاتیان نه‌یخۆن".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری توند ئاراسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی به‌ستو، گۆشتی بێمۆر و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینیان بۆ نه‌ركراوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی گوشتارگه‌كان سه‌ربڕدراوه له شوێنه‌كه‌یدا بگیرێت، ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌ده‌گیرێته‌وه و هه‌روه‌رها له‌ڕیی به‌شی یاسای قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كانی دادگا ده‌كرێته‌وه".
س.س