کوردستانی

سێ پرۆژەی کارەبا لە پارێزگای هەولێر کرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ پرۆژەی کارەبا لە پارێزگای هەولێر کرانەوە
مەودا میدیا-

 ئەمڕۆ سێشەممە سێ پرۆژەی جیاوازی کارەبا لە هەولێر کرانەوە، پارێزگاری هەولێریش رایدەگەیەنێت داوایان لە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە کە کارەبا بەپێی پێویست بەکاربهێنن.

فرسەت سۆفی، پارێزگارى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سێ پرۆژەی كارەبا کە بریتین لە بونیاتنانی وێستگەی كارەبای ئازادی نوێ 132 كەی ڤی - راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی - دەرهێنانی فیدەرەكانی 33 كەی ڤی و 11 كەی ڤی لە هەولێر کرانەوە"، ئەوەشی خستەڕوو "ئەم پرۆژانە کێشەی بار زۆری لەناوەندی شاری هەولێر تا ئاستێکی باش چارەسەر دەکات".

راشیگەیاندووە "لە هەولێر هەوڵەکان خراوەتە گەڕ بۆ بونیاتنان و تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی کارەبا کە بەو پرۆژانە کێشەیەکی گەورەی کارەبا لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەولێر چارەسەردەکات، هەروەها داوامان لە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە کە کارەبا بەپێی پێویست بەکاربهێنن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال