کوردستانی
حكومەت 20 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی ئەم رێگایە تەرخان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 20 ملیار دینار بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی كەلار - دەربەندیخان (كەلار-سلێمانی) خەرج دەكات.
میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردەوە " بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 20 ملیار دینار تەرخان كرا بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی كەلار - دەربەندیخان ( كەلار-سلێمانی ) كە ماوەیەك بوو وەستابوو".
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی گەرمیان و ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەكات.