کوردستانی
داوایەک ئاراستەی چاکبووەوانی کۆرۆنا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر لە بانگەوازێكی بەپەلەدا داوا لە چاكبووانی كۆرۆنا دەكات بۆ بەخشینی پلازما سەردانیان بكەن، هەروەها داواش دەکات کۆمەڵە و رێکخراوەکانی خوێن بەخشین هاوکاریان بن.
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر لە بانگەوازێكی بەپەلەدا داوا لە چاكبووانی كۆرۆنا دەكات بۆ بەخشینی پلازما سەردانیان بكەن، هەروەها داواش دەکات کۆمەڵە و رێکخراوەکانی خوێن بەخشین هاوکاریان بن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێردا هاتووە "لە پێناو دابینکردنی بڕی پێویستی پلازمای چارەسەری بۆ تووش بووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێدانی پلازما لەوانەیە دوا رێگای چارەسەری بێت بۆ گەڕانەوەی هیوا بە ژیان. بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا دەکات سەردانی بانکی خوێن بکەن، بۆ بەخشینی پلازما بە تایبەت ئەوانەی هەڵگری جۆری خوێنی A ".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر، داوا لە کۆمەڵە و رێکخراوەکانی خوێن بەخشین دەکات هاوکاربن بۆ ئەو مەبەستە و بانگەوازیان بۆ بکەن.
س.س
س.س