کوردستانی
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كورستان داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات هەرچی زووە بەشە بودجەی هەرێم خەرج بكات، راشیدەگەیەنێت بە داهاتی ناوخۆ و بەشە بودجەی هەرێم لە عیراق، دەتوانین لە نزیكترین دەرفەتدا موچە دابەش بكەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/9/2020) ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و چەند پرسێك تاووتوێكرا و جەخت لە خۆپارێزی و جێبەجێ كردنی رێنماییە تەندروستیەكان بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرایەوە.
لە كۆبونەوەكەدا، بابەتی دابینكردنی شایستەی دارایی موچەخۆران گفتوگۆی لەبارەوەكرا، "حكومەتی هەرێمی داوا لە عیراق دەكات هەرچی زووە بەشە بودجەی هەرێم خەرج بكات تا لە نزیكترین دەرفەتدا لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم، مووچە دابەش بكرێت".
لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند "بابەتە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، تەنیا بریتی نین لە بواری بوودجە و وزە، بەڵكو خاك و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان جێی بایەخ و گرنگیی هەرێمی كوردستانن".