کوردستانی
23 تۆن مریشكی بەستوو دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
قائیمقامی هەولێر ئاشكرایدەكات، دەستیان بەسەر (23) تۆن مریشكی بەستوودا گرتووە كە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم هاوردەكردنیان رێگە پێدراو نییە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بازگەی دێگەڵە دەستگیراوە بەسەر (23) تۆن مریشكی بەستوودا، كە هەوڵدراوە مریشكە بەستوەكان بهێنرێتە هەولێر".
وتیشی "بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، هاوردەكردنی ئەو جۆرە مریشكە رێگە پێنەدراوە، ئەمەش لەپێناو پاڵپشتی كردنی بەرهەمی ناوخۆییە".
قائیمقامی هەولێر راشیگەیاند "هاوردەكردنی مریشكەكە بە رێگەپێدانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بووە، بەڵام لە بازگەی دێگەڵەوە جارێكی تر هەوڵدراوە بهێنرێتە ناو هەولێرەوە، لەئێستادا دۆسیەكە رەوانەی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە دەكرێت".