کوردستانی

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت "سەرۆكی دەستە و گشت فەرمانبەرانی دەستەكەمان لە كاتی دەوامی فەرمی لە خزمەت وەبەرهێنەران و هاوڵاتیاندان، بۆیە هەر وەبەرهێنەرێك، یان هەر هاوڵاتیەك لە كاتی پێشكەشكردنی پڕۆژە، یان بەدواداچوون، یان لە كاتی بوونی هەر گلەیی و گازەندەیەك، دەرگای سەرۆكی دەستە و گشت فەرمانبەران كراوەیە".

لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە " پێویست بە كەسی سێیەم، یان (وسیگ) ناكات لە كاتی بەدواداچوون ، یان سەردانیكردن و پێشكەشكردنی پڕۆژە، چونكە لە بنەڕەتدا دەرگاكان خۆیان كراون دەتوانن راستەوخۆ سەردان بكەن".

دەقی روونكردنەوەكە
بۆ/  گشت وەبەرهێنەران و هاوڵاتیان
                    بابەت/  روونكردنەوە
دەستەكەمان بەپێی یاسایی وەبەرهێنانی ژمارە(4) ساڵی( 2006) كارەكانی خۆی رادەپەڕێنێ. سەرۆكی دەستە و گشت فەرمانبەرانی دەستەكەمان لە كاتی دەوامی فەرمی لە خزمەت وەبەرهێنەران و هاوڵاتیاندان، بۆیە هەر وەبەرهێنەرێك، یان هەر هاوڵاتیەك لە كاتی پێشكەشكردنی پڕۆژە، یان بەدواداچوون، یان لە كاتی بوونی هەر گلەیی و گازاندەیەك، دەرگای سەرۆكی دەستە و گشت فەرمانبەران كراوەیە، بۆیە پێویست بە كەسی سێیەم، یان (وسیگ) ناكات لە كاتی بەدواداچوون ، یان سەردانیكردن و پێشكەشكردنی پڕۆژە، چونكە لە بنەڕەتدا دەرگاكان خۆیان كراون دەتوانن راستەوخۆ سەردان بكەن. 
                                         لەگەڵ رێزدا
                        د. محمد شكری محمد سعید ملا بیر                                                     
                   سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال