کوردستانی
نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی 2020ن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، ئەگەری هەیە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2020 رابگەیەنێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدایە بۆ دابەشکردنی مووچە و تاوەکو ئێستاش بەغدا پارەکە نەناردووە، هەروەها مووچەی مانگی نیسانی بە رێژەی لێبڕینی لە 18% دابەش دەکرێت.
س.س