کوردستانی
دەستبەسەر 12کیلۆ ئاڵتوندا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوو پەرلەمانتاری گۆڕان ئاشکرای دەکەن، دەستبەسەر 12کیلۆ ئاڵتوندا گیراوە کە هەوڵی بە قاچاخبردنی دراوە، هاوکات دەستێوەردان و ھەوڵێکی زۆر ھەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم دۆسیەیە.
دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا، هەردوو پەرلەرمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە "لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، دەست بەسەر 12کیلۆ ئاڵتوندا گیراوە کە هەوڵدراوە بە قاچاغ ببرێتە دەرەوە، خاوەنی ئاڵتونەکە کۆمپانیای نورتاشی تورکییە و بۆ خۆدزینەوە لە گورمرگ و باج هەوڵی بە قاچاخ بردنە دەرەوەی ئاڵتونەکەی داوە".

ئەوەشیان ئاشکرا کردووە "دەستێوەردان و ھەوڵێکی زۆر ھەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم دۆسیەیە، لێرەوە لایەنی پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە ئەم کەیسە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە و گومرگی بکرێت، بەپێچەوانەوە هەموو ئەو کەسانە بەرپرس ئەبن کە تەواوی زانیاریەکانیان لەسەریان لایە".
ک.ک
ک.ک