کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا 26 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەماوەی مانگی رابردووی لانیکەم 26 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان برینداربوون، کە زۆرینەیان لە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 12 حاڵەت بووە.
لەماوەی مانگی رابردووی لانیکەم 26 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان برینداربوون، کە زۆرینەیان لە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 12 حاڵەت بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەیلولی 2020دا، لانیکەم 26 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 81%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا 6 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 20 کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 12 حاڵەت بووە، هەروەها، یەکێک لەو کۆڵبەرانەش کە کوژراوە بە تەقەی هێزەکانی تورکیا گیانی لەدەستداوە.
چۆنێتی کوژران یان برینداربوون
تەقەی راستەوخۆ : 21 حاڵەت (6 کوژراو و 15 بریندار) کە دەکاتە 81%ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی هاتوچۆ: 2 حاڵەت (2 بریندار ) کە دەکاتە 7.5% ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی سروشتی: 3 حاڵەت (3 بریندار) کە دەکاتەن 11.5%ی کۆی حاڵەتەکان

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 12 حاڵەت ( 6 کوژراو 6 بریندار).
پارێزگای سنە: 3 حاڵەت ( 3 بریندار ).
پارێزگای کرماشان: 11 حاڵەت ( 11 بریندار ).
س.س